نوچەنێت
له نامه‌یه‌كدا بۆ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، بۆریس جۆنسۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا، پیرۆزبایى جه‌ژنى نه‌ورۆز ی لێدەکات و دەڵێت”به بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه، پیرۆزبایى له خۆتان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان و گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م. ساڵى ڕابردوو له شه‌ڕى داعشدا هه‌رێمى كورستان و گه‌لى كورد قاره‌مانیه‌تى و قوربانیدانێكى مه‌زن و میوانپه‌روه‌رییه‌كى گه‌و‌ره‌ى له پێشوازیكردنى ژماره‌یه‌كى زۆرى ئاواره و په‌نابه‌ران، نیشان دا”.
بۆریس جۆنسۆن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له نامه‌كه‌یدا بۆ بنێچیرڤان بارزانى نوسیویەتی”ئێستا ده‌رفه‌تێك هه‌یه بۆ بنیاتنانى ئاینده‌یه‌كى سه‌قامگیرتر و دیموكراسى و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان، بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجانه‌یش، چاومان له‌وه‌یه هاوكارى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتاندا بكه‌ین.”
له كۆتاییى نامه‌كه‌یدا، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا ده‌ڵێت”هیوادارین له كاتێكى داهاتووى ئه‌مساڵدا به‌ڕێزتان له له‌نده‌ن ببینین، هیواى نه‌ورۆزێكى خۆش و ئارام و ساڵێكى سه‌ركه‌وتووتان بۆ ده‌خوازم”.
جۆنسۆن، نامه‌كه‌ى بەپارچه‌یه‌ك له سرودى ناودارى نه‌ورۆز ته‌واو ده‌كات و ده‌نووسێت”ئه‌م ڕۆژى ساڵى تازه‌یه، نه‌ورۆزه هاته‌وه”.