هاتنی بۆڵتۆن، کام ستراتیژیەتی ئەمریکا دەگۆڕێت؟

0

نوچەنێت

دیاریکردنی جۆن بۆڵتۆن، بۆ پۆستی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، ئەگەرەکانی کشانەوەی ئەمریکای لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران بەهێز کردووە.

رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و- وڵاتانی گروپی 1+5 مانگی جونەی ٢٠١٥ واژۆکرا. مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بەرلە تەواوبوونی وادەی دیاریکراو بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران، لە نامەیەکدا بڕیاری کۆتایی لە بارەی رێککەوتنەکەی ڕادەستی ئێران کرد.

چاودێریکردنی کەیسی ئەتۆمی ئێران، لە سەردەمی هیلاری کلینتۆن و دواتر جۆن کێری، لە دەسەڵاتی وەزارەتی دەرەوە دابوو.

بە چوونی جۆن بۆڵتۆن بۆ کۆشکی سپی، پێدەچێت ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە بری وەزارەتی دەرەوە، بەرپرسایێتی کەیسی ئەتۆمی و بڕیاری کۆتایی لەم بارەوەی لە ئەستۆ بێت. هەر چەند کە ڕوانینی مایک پۆمپیۆ، لە دژایەتیکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران هاوئاراستەی ڕوانینی جۆن بۆڵتۆنە، کە پێیوایە دەبێ رێککەوتنەکە هەڵبوەشێتەوە.

جۆن بۆڵتۆن، یەکێکە لە دژە ناسراوەکانی کۆماری ئیسلامی و رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران. بۆڵتۆن پێیوایە کە پشت بەستن بە دیبلۆماسیەت و دانوستاندنى سیاسیی بۆ رێگرتن لە گەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی، لە لایەن تاران و پیۆنگ یانگەوە، نیشانەی لاوازییە و ئەمریکا دەتوانێ بە زەبری هێز ئیرادەی خۆی بە سەر تاران و کۆریای باکوور بسەپێنێ.

بڵاوبوونەوەی هەواڵی دانانی جۆن بۆڵتۆن بۆ پۆستی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، لە ڕابردووشدا دروشـی خستنی رژێمی ئێرانی هەڵگرتووە، هەواڵێکی ناخۆشە بۆ ئێران و ئاسۆیەکی ناڕوونە لە بەردەم رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، کە وەک گەورەترین دەستکەوتی سیاسیی و ناوخۆیی و دەرەکی حەسەن رووحانی، هەژمار دەکرێت.

ترەمپ لەم ڕۆژانە دوو دەم و چاوی دژبەری ئێرانی وەک کادیری ئیدارەکەی خۆی هەڵبژاردووە. جۆن بۆڵتۆن و مایک پۆمپیۆ. رەنگە ئەمە هەواڵی ناخۆشتر بێت بۆ رژێمی ئێران لە تەواوییەتی خۆیدا.

بۆڵتۆن کۆنەپارێزێکی بە تەواو مانا توندڕەوە. یەکەم جار لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆرج بۆشی کوڕ دەرکەوت. بەرگریکارێکی سەرسەختی سەروەری و هەیمەنەی ئەمریکیایە و لە دەرەوەی سنوورەکان، لایەنگرێکی ناسراوی بەکارهێنانی هێزی سەربازییە. هیچ کات لە دەربڕینی بۆچوونەکانی باکی نەبووە. چ وەک بەرپرسێک لە ئاستی حکومەتی، چ لە نووسینی و لێدوانەکان، دوای ئەوەی کە دۆناڵد ترەمپ، مایک پۆمپیۆی وەک سەرۆکی نوێی دەزگای دیبلۆماسی ئیدارەکەی ناساند. راشیگەیاند کە یەکێک لە هۆکارەکانی دوورخستنەوەی رێکس تیلرسەن لە پۆستەکەی، ناکۆکی و جیاوازی بۆچوون بووە لە سەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران.

ترەمپ ئێستا بۆڵتۆنی لە پاڵ خۆی داناوە، کەسێک کە هەر چۆنێک لێی بڕوانی بۆچوون و هەڵوێستەکانی لە سەرۆکی ئەمریکا نزیک و تەبایە.

بۆڵتۆن پێشتر هێرش و ڕەخنەی لە باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئەوە بوو کە رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران واژۆ کردووە. بۆڵتۆن هەر ئەو کات گوتی، ئەم رێککەوتنە چەند خاڵێکی لاوازی هەیە.  ئێران وەک خاڵی بە‌هێز بەکاریان دێنێ تاکو لەو رێگایەوە، پەرە بە پلانی ئەتۆمی و ومووشەکی خۆی بدات.

بۆڵتۆن لە مانگی مارسی ٢٠١٥، چەند مانگ بەر لە واژۆکرانی رێککەوتنی ئەتۆمی لە نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهان، لە یاداشتێکدا لە رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز نووسی، دۆسیەی ئەتۆمی ئێران تەنها رێکار و چارەسەری سەربازی هەیە و دەبێ بەم دیدەش یەکلا بکرێتەوە.

بۆڵتۆن یەکێكە لە دۆستە نزیکەکانی ئیسرائیل، هەر ئەو کات دەنگی خۆی خستە پاڵ دەنگی تەل ئەبیب و نووسی، کاتێکی کەم لە بەردەستدایە، بەڵام هێرشیکی سەربازی بۆ سەر ئێران دەتوانێ سەرکەوتوو بێت. بۆڵتۆن بەردەوام جەختی لە پاڵپشتی کردنی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و  بژاردەی گۆڕینی رژێمی ئێران کردووەی لە رۆژنامە و میدیاکان.

بۆڵتۆن پێیوایە، کە رێکخراوێک بە ناوی نەتەوەیەکگرتووەکان بوونی نییە، تەنها کۆمەڵێکی نێودەوڵەتییە تەنها بە پاڵپشتی ئەمریکا دەتوانێ جاروبار ئاراستە بکرێت. هەر کات بمانەوێ و لە بەژەوەندیماندا بێت لەگەڵ خۆمانی دەخەین.

ئەمە لێدوانی ١٠ ساڵ بەر لەو کاتەیە، کە بۆڵۆتۆن نوێنەری ئیدارەی بۆشی کوڕ بوو لە نەتەوەیەکگرتووەکان. بڵاوکراوەی ئێکۆنۆمست پێیوایە، بۆڵتۆن جەنجاڵیترین باڵیۆز بووە کە مێژووی ئەمریکا بە نەوەیەکگرتووەکان بە خۆیەوە بینیوویە.

چەند هەفتە بەر لەوەی  کە ترەمپ، بە ئاشکرا باسی ئەوە بکات کە هێرشی وڵاتەکەی لە ٢٠٠٣ بۆ سەر ئەمریکا خراپترین بڕیار بووە، بۆڵتۆن لە فۆکس نیوز گوتی، ئەوەى کە دەگوترێ خستنی سەدام حسێن کارێکی هەڵە بوو، ساویلکانەیە.

هەر چۆنێک بێت، بۆڵتۆن تاکو ئێستا بەم رووحیەت و نەفەسەوە  توانیویەتی پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، بێگومان هاتنی بۆ ئیدارەی ترەمپ دەتوانێ هەواڵێکی دڵتەزێن بێت بۆ رژێمی ئایەتولڵاکانی ئێران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com