کەشناسی هۆشداری دەدات

0

نوچەنێت

بەپێی کەشناسی، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بایەکی بەهێز روودەکاتە هەرێ،ی کوردستان و مەودای بینین بۆ ١٠٠ کەمتر دەبێت.
بەپێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت. لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی ھەولێر و دھۆکیش باران دەبارێت.

ھەر لەبارەی کەشوھەوای ئەمڕۆ، کەشناسی ھەرێمی کوردستان، ھاووڵاتیانی ئاگادار کردۆتەوە، کە ئەمڕۆ لەپاش نیوەڕۆ خێرایی با زیاد دەبێت و دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تۆز و خۆڵ لە ھەرێمی کوردستان، مەودای بینینیش لە ١٠٠مەتر کەمتر دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە سبەی یەکشەممە ٢٥-١-٢٠١٨، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت و باران دەبارێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com