نوچەنێت-شەرقولئەوسەت
کۆریای باکور، ئەمڕۆ شەممە،٢٤ی مارس رەزامەندی خۆی لە سەر دەستپێکردنی گفتوگۆکانی لە گەڵ کۆریای باشور راگەیاند.
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، کۆریای باکور هەفتەی داهاتوو خولێکی گفتوگۆ لەبارەی پرسە لۆجستییەکان لە گەڵ کۆریای باشور دەست پێدەکات. ئەمەش بەر لەوە دەێ کە گفتوگۆ فەرمییەکانی نێوان هەردوو کۆریا، دەست پێبکات.
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە، کۆریای باکور شاندێکی باڵای سێ کەسی رەوانەی ناوچەی سنوری بان مون گوم بکات. ئەمەش ئامادەکارییە بۆ دەستپێکی گفتوگۆ فەرمییەکانی هەردوولایەن کە بڕیارە کۆتایی مانگی ئەپریل دەست پێبکات.