نوچەنێت
ددوو پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لە بازنەی وان، دووەمین دادگای سزا قورسەکانی وان سزای ١٨ ساڵ و ٨ مانگ زیندانیکردنی بەسەر لەزگین بۆتان سەپاند.
بەگوێرەی زانیارییەکان، رۆژی هەینی لە دووەمین دادگای سزا قورسەکانی وان پرۆسەی دادگایی‌کردنی له‌زگین بۆتان و ئاده‌م گه‌ڤه‌ری، په‌رله‌مانتارانی وانی هه‌ده‌په بەڕێوەچوو. له‌و دۆسیه‌یه‌ی ئەو دوو پەرلەمانتارە دادگایی ده‌كران، بۆتان به ١٨ ساڵ و هه‌شت مانگ و ١٥ رۆژ زیندانی سزا درا و، گه‌ڤه‌ریش بێ‌تاوان ده‌رچوو.
ئەو دوو پەرلەمانتارە، به‌تۆمه‌تی “تێكدانی یه‌كێتی ده‌وڵه‌ت و یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵات” ، “سوكایه‌تیكردن”، “ئه‌ندامبوون له رێكخراوی قەدەغەکراو”، “هاندانی ئاشكرا بۆ تاوانكردن” و “به‌رهه‌ڵستی كردنی كارمه‌ندی حكومی” دادگایی‌کردن.
لە دانیشتنەکەی دادگا هەردوو پەرلەمانتارەکەی هەدەپە ئاماده‌نه‌بوون. پارێزه‌رەکانیان تۆمه‌ته‌كانیان ره‌تكرده‌وه و داوایانكرد بێتاوانی بۆ بریكاره‌كانیان ده‌ربكرێت.