نوچەنێت
كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) رایدەگەیەنێت، گه‌ریلاکانی په‌که‌که لە شنگال ئه‌رکی خۆیان به‌ته‌واوی بەجێهێناوە، بۆیە ده‌کشێنه‌وه.
دەرکردنی ئەو بڕیارەش لەکاتێکدایە، لەدوای هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و بەرپرسانی ئەو وڵاتە رۆژانە هەڕەشەی ئەوە دەکەن، کە هێرشی زەمینی دەکەنە سەر شنگال و قەندیلیش.
هەروەها رۆژی ٧-٣-٢٠١٨، ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا هەموو هێزە جۆراوجۆرەکانی نێو شنگالی ئاگادارکردەوە لە ماوەی ١٠ رۆژدا سەرجەم بارەگا حکومییەکانی قەزاکە چۆڵبکەن و لە قەزاکە بکشێنەوە.
ئەمڕۆ (هەینی ٢٣-٣-٢٠١٨)، کەجەکە راگەیێندراوێکی لەبارەی دۆخی شنگال بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “بارودۆخی ٣ی ئابی ٢٠١٤ له شنگال کۆتاییهاتووه، ئێزدی ئیدی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی رێکخراون و شنگال و ده‌ورووبه‌ری ئارامه، له‌به‌رئه‌وه گه‌ریلاکانمان ده‌کشێنینه‌وه. گه‌ریلا بۆئه‌وه‌ی ئێزدییه‌کان بپارێزن ده‌ستوه‌ردانیان له شنگال کرد، هه‌ربۆیه گه‌ریلا به دڵێکی خۆش و ئارام ئامانجی خۆیان سه‌رخست و له شنگال ده‌کشێنه‌وه”.
لە راگەیێندراوەکەی کەجەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە “گه‌ریلاكان رووبه‌ڕووی هێرشه سه‌خته‌كانی داعش بوونه‌وه و رێگرییان له سه‌رهه‌ڵدانی پاكتاوی نه‌ژادی له شنگال و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری کرد، گه‌ریلا بۆ رزگاركردنی ئێزدییه‌كان به‌هانایانه‌وه چوون و ته‌حه‌دای هه‌موو جۆره گوشار و ئا‌سته‌نگه‌كانیان كرد”.
کەجەکە هێرشی داعشی بۆ شنگال وەبیرهێناوەتەوە و رایگەیاندووە “داعش که دووژمنی مرۆڤایه‌تییه، به‌هاوکاری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاکه‌په سه‌ره‌تا موسڵی داگیرکرد، دوای ئه‌وه هێرشیکرده سه‌ر شنگال، کۆمه‌ڵکوژییه‌کی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئێزدییان پێکهێنا و ئێزدییه‌کان ئه‌وه به کۆمه‌ڵکوژی ٧٤هه‌مین ناوده‌به‌ن. سه‌ره‌تا 12 گه‌ریلای فیدایی ده‌ستێوه‌ردانیان کرد و دواتر گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار رێ‌یان له‌و کۆمه‌ڵکوژییه گرت، به‌وشێوه‌یه گه‌ریلاکان مرۆڤایه‌تییان له تاوانێکی گران و زاڵمانه و بێڕه‌حمانه رزگارکرد، به‌رخۆدانی گه‌ریلا له شنگال بووه به‌رخۆدانی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی”.
کەجەکە جەختیکردووەتەوە کە “هه‌ر كاتێك هێرش له باكوور، رۆژئاوا، باشوور و عێراق یان لە هەر شوێنێکی دیکە بۆ سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه هه‌بێت، به‌دڵنیاییه‌وه پشتیوانی برایانی ئێزدی ده‌بین و هیچ گومانێكیان نه‌بێت، كه پشت و په‌نایانین”.
کەجەکە لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش دەڵێت “دوای ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی داعش تێکشکێنرا، شنگالییه‌کان هه‌وڵیاندا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق دانوستاندن بکه‌ن و کێشه‌کانی خۆیان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکه‌ن. حکومه‌تی عێراقیش بۆئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئێزدییه‌کان بداته‌وه، که‌وته هه‌وڵدان. له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌ریلاکان ئه‌رکی خۆیان له پاراستنی ئێزدییه‌کان به ته‌واوی جێبه‌جێکرد، هه‌روها حکومه‌تی عێراقیش به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌رێنی نزیکی داخوازییه‌کانی ئێزدییه‌کان ده‌بێته‌وه، بڕیارماندا هێزه‌کانی خۆمان له شه‌نگال بکشێنینه‌وه”.
کەجەکە لە کۆتاییدا گوتی “ته‌ڤگه‌ری ئێمه به‌هه‌ستیاری نزیکی پرسی ئێزدییه‌کان بووه‌ته‌وه و رێبه‌ر ئاپۆش به‌رده‌وام بۆ پاراستنی ئێزدییه‌کان هه‌موو کاتێک هۆشداری داوه‌ته ته‌ڤگه‌ری ئێمه، قسه‌کانی رێبه‌ر ئاپۆ هه‌میشه بۆ ئێمه بوونه‌ته رێنمایی، هه‌ربۆیه بێ شک و گومان له هه‌ر کوێیه‌ک پێویست بکات، ئێمه ئاماده‌ین بۆ پاراستنی ئێزدییه‌کان”.
دەشڵێت: “ئێمه به‌ڕێزه‌وه هه‌موو ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی له تێکۆشانی رزگارکردنی ئێزدییه‌کاندا شه‌هیدبوون، هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ی له‌کاتی به‌رگری و خۆپاراستن و رزگارکردنی شنگالدا شه‌هیدبوون، به‌بیردێنینه‌وه”.