فێستیڤاڵێکی گەوەرە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ گەورەترین فێستیڤالی بەهار و نەورۆز لە باشووری کوردستان دەستپێدەکات و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.

ئەم فێستیڤاڵە بۆ یەکەمینجار لەوڵاتی هیندستان ئەنجامدرا و ئێستاش ساڵانە لە زۆربەی وڵاتان و بەشێوازی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت، بڕیارە لە فێستیڤاڵەکە، بە بەکارهێنانی رەنگی جۆراوجۆر، گوزارشت لە ئاڵای کوردستان و سەرجەم پێکهاتەکانی باشووری کوردستان، هەڵبدرێنە ئاسمان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ (هەینی ٢٣-٣-٢٠١٨)، گەورەترین فێستیڤالی بەهار و نەورۆز لە باشووری کوردستان دەستپێدەکات و ماوەی دوو رۆژ دەخایێنێت. لەو فێستیڤاڵەدا شەش تۆن رەنگ بەکار دەهێندرێت و چاوەڕواندەکرێت زیاتر لە دە هەزار کەس بەشداریی بکەن.

فێستیڤاڵی رەنگەکانی هەولێر رۆژانی ٢٣ و ٢٤ ئەم مانگە لە پارکی گڵکەند لە هەولێر بەڕێوە دەچێت، فێستیڤاڵەکە چالاکی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، لەوانە هەڵدانی رەنگەکان، کۆنسێرتی گۆرانی و میوزیک، پێشکەشکردنی خواردن، نمایشی کاری دەستی ژنان و چالاکی قوتابخانەکان.

ئاشتی و پێکەوەژیان پەیامی فێستیڤاڵەکەیە بۆ هەموو گەلانی جیهان، زیاتر لە ٥٠ خۆبەخش لە تۆڕی گەنجانی نیشتمان، کاردەکەن بۆگەیاندنی ئەو پەیامە و سەرکەوتنی فێستیڤاڵەکە. بڕیارە دوای هەولێر فێستیڤاڵەکە رۆژی ٣٠ ئەم مانگە لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com