ئەمریکا هۆشداری دەداتە تورکیا

0

نوچەنێت
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد “منبج چۆڵناکەین و چالاکییەکانمان درێژە پێدەدەین، نیگەرانییەکانی خۆمان زۆر بە روونی بە تورکیا راگەیاندووە و داوامان لە تورکیا کردووە دۆخەکە هێوربکاتەوە”.

هیزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی “هێزە ئەمریکییەکان لە منبجن. بۆ حکومەتی تورکیامان روونکردوەتەوە، کە ئێمە بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان لەوێ. نیگەرانییەکانی خۆمان زۆر بە روونی بە حکومەتی تورکیا راگەیاندووە و گوتوومانە، کە مافی ئەوەمان هەیە بەرگری لە خۆمان و هاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانێتی لە سەر زەوی لەوێ (سوریا) بکەین”. 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت “هانی تورکیامان داوە رەوشەکە بەگشتی هێور بکاتەوە. هەر بۆیە لەگەڵ ئەو حکومەتە لە گفتوگۆ بەردەوامین. مەبەستی ئەوەمان نییە، ئەوێ (عەفرین) بەجێبهێڵین، بەڵام زیاتر لەوە دەبێت لەگەڵ وەزارەتی بەرگری قسە بکرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com