نوچەنێت-ئیرنا
عێراق بەردەوام بوونی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر سنوورەکانی مەحکوم دەکات و دەڵێت، ئەم هێرشانەی تورکیا یارمەتی بە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و بەغدا ناکات.
ئەحمەد مەحجوب، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی مارس، لە بەیانێکدا رایگەیاند “وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەردەوامی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر سنوورەکانی خۆی و بۆردومانی ناوچەکانی سەر بە قەزای سۆران و کوژرانی چەند هەوڵاتییەکی بێ تاوان مەحکوم دەکات”.
مەحجوب دەشڵێت، ئەم هێرشانەی تورکیا بە ئاراستەی باشتربوونی پەیوەندیەکانی دوو وڵات نییە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، پێداگری لە سەر هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر بە هێڕشەکانی سوپای تورکیا دەکاتەوە و دەڵێت، هەر جۆرە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە لایەن وڵاتانی دراوسێوە قابلی قبووڵ نییە.