نوچەنێت: تایبەت
ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆردوومانکردنی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ دەڤەری باڵەکایەتی، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و سنوور بەزاندی هەرێمی کوردستانە.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٢-٣-٢٠١٨، له ئه‌نجامی بۆردوومانکردنی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆسەر پێگه‌كانی په‌كه‌كه له‌ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی سەر بە پارێزگای هەولێر، چوار گه‌نجی هه‌رێمی كوردستان شه‌هید بوون.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شیلان جەعفەر، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی تۆپبارانەکانی سوپای تورکیا رایگەیاند “بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر دەڤەری باڵەکایەتی هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و سنوور بەزاندی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە، ئەم بۆردوو مانکردن و کوشتنی هاوڵاتیانی سڤیل لەلایەن ئەوان، بە هەموو شێوەیەك دژ بەیاساکانی مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکانە، هەروەها دژی ئەو جاڕنامە نێودەوڵەتییەکانە، کە سنوری وڵاتانی دیاریکردووە”.
شیلان جەعفەر هەروەها دەڵێت “پێویستە سوپای تورکیا ئەو بۆردوومانکردنانە بوەستێنێ بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان، چونکە ئەوە سنور بەزندنە و دەستدرێژی کردنە سەرخاکی هەرێم و ڵاتیێکی دیکەیە”.