نوچەنێت: تایبەت
گوتهبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان رایدەگهیەنێت، تاوەکو ٢٠ی ئهم مانگه ٧٦ ھەزار گەشتیار روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، نادر رۆستی، گوتهبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، لەبارەی هاتنی گەشتیار بۆ هەرێم راگهیاند “بەپێی ئەو ئامارە سەرەتایی یانەی لە بەردەستمانە، تاوەکو ٢٠ ئەم مانگە ٧٦ ههزار گهشتیار روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، رێژەی هاتنی گەشتیاران لە بەرز بوونەوەدایە، چاوەڕوان دەکرێت لەرۆژانی داهاتوودا رێژەکە زیاد بکات”.
هەروەها ئاماژەی بەوەش دەکات، هاتنی گەشتیار لە یەكەم رۆژی جەژنی نەورۆزەوە بۆ كوردستان بەردەوام بووە، لە رۆژانی داهاتوودا ئاماری کۆتایی هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان رادەگەیەنرێت.