هاوپەیمانییەکی نوێ لە دژی ئێران پێکدێت

0

نوچە-سپۆتنیک
بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، پلانێک سەبارەت بە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نوێ لە دژی ئێران ئاشکرا دەکات و دەیت، سعودیە و ئیمارات و ئەمریکا ئەندامی ئەم هاوپەیمانییە.
بە گوتەی ئەم بەرپرسە باڵایەی ئەمریکا، بۆ لیژنەیەک ئەم مەبەستە پێکهاتووە و لە رۆژانی داهاتوودا دەست بەکارەکانی دەکات. ئامانجی سەرەکی لە پێکهێنانی ئەم هاوپەیمانیە بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی تێکدەرانەی ئێرانە لە ناوچەکە.
بە گوتەی سەرچاوەکە، هاپەیمانێتیەکە لە میانەی سەردانەکەی محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنیشینی سعودیە لە ئەمریکا رادەگەیێندرێت. ئەندامانی ئەم لیژنەیە بە شێوەی بەردەوام تاکتیک و میکانیزمەکان لە دژی سیاسەتی ئێران هەماهەنگ دەکەن.
بڕیارە لە کاتی راگەیاندنی ئەم هاوپەیمانێتیە، نوێنەرانی ئەمریکا،ئیمارات و سعودیە بەشدار بن. بۆ ئەم مەبەستەش راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئیمارات لە رۆژانی داهاتوو سەردانی واشنتۆن دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com