نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی عەفرینەوە راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

0

نوچەنێت

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەی رەوشی عەفرین نیگەرانە و داوادەکات دەستبەجێ یارمەتی بگەیێندرێتە خەڵکی ئاوارەبووی ئەو هەرێمەی رۆژئاوای کوردستان. 

نووسینگەی کاروباری مرۆیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لقی سوریای رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای یارمەتیدان دەکات بۆ ئەو بارودۆخە پڕ لە کارەساتەی دەیان هەزار کەس لە خەڵکی غوتەی رۆژهەڵات و عەفرین بەدەستییەوە دەناڵێنن.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، خەڵکی عەفرین و غوتەی رۆژهەڵات ماندوون، برسین، ترساون و دەبێت زوو یارمەتییان بۆ دابینبکرێت. ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو خەڵکە سڤیلە رووبەڕووی بارودۆخێکی مرۆیی سەخت بوونەتەوە و زۆربەیان بەهۆی شەڕەوە گیریانخواردووە و هەموویان پێویستیان بە یارمەتییە.

هەر لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و هاوبەشەکانی، بەتایبەتی لەڕێگەی هەوڵە ماندوونەناسەکانی خاچی سوری عەرەبی سوریاوە ئامادەیە دەستبەجێ یارمەتی بگەیێنێتە ئەو خەڵکە.

نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە وڵاتانی ئەندامی دەکات، یارمەتی دارایی و پێداویستی پێویست دابینبکەن و داواش لە تەواوی لایەنەکان دەکات کارئاسانی بکەن بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل و کارمەندانی تەندروستی و دابینکەرانی خزمەتگوزارییەکان و کارمەندە مرۆییەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com