کەشناسی، رەوشی کەش و هەوای رۆژانی نەورۆزی راگەیاند

0

نوچەنێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان، كه‌شوهه‌واى رۆژانى جه‌ژنى نەورۆزی بڵاوکردەوە.

بەپێی کەشناسی، رۆژی چوارشەممە کە یەكەم رۆژی نەورۆز و سەری ساڵی كوردیە، هەرێمی كوردستان لەژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی توركیا دەبێت.  ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێ.
هاوکات پێشبینی بارینی خۆڵێكی سوك، لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، دەکرێت.

رۆژی پێنجشەممە، دووەم رۆژی نەورۆز، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت. لە ناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق پێشبینی شەپۆڵی خۆڵبارین دەكرێت لە كاتی گۆڕانی ئاراستەی با خۆڵێكی سووك ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە. رۆژی هەینی، کە سێیەم رۆژی نەورۆزە، بەهەمان شێوەی رۆژانی ترە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com