ئاوارەکانی عەفرین، چۆن ژیان بەسەر دەبەن؟

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی فەرمی لە عەفرین دەڵێت، زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس لە خەڵکی ئەم هەرێمە ئاوارە بوونە.

بەرپرسێکی پەیەدە، بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی گوتووە، لە ئەنجامی هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر عەفرین، سەدان هەزار کەس ئاوارە بوونە.

سەرچاوەکە بە رۆیتەرزی گوتووە، خەڵکانێک ژیان لە ناو ئۆتۆمبیلەکانیان، بەسەردەبەن. ئەو کەسانەش کە ئۆتۆمبیلیان نییە شەوان لە ژێر دارودارودرەخت، دەخەون.

ئۆپەراسیۆنی سەر عەفرین، کە بە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتون ناسراوە، نزیکەی دوو مانگی خایاند. سەرئەنجام رۆژی رابردوو، شارەکە لە لایەن سوپای تورکیا و چەکدارانی سوپای ئازادی سوریا کۆنتڕۆڵ کرا. لە ئەنجامی ئەم هێرشانە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com