نوچەنێت-رۆیتەرز
گوتەبیژی دەوڵەتی تورکیا دەڵێت، سوپای وڵاتەکەی بۆ هەتایە لە عەفرین نامێننەوە وناوچەکە جێ دەهێڵن.
بەکر بۆزداغ، گوتەبێژی دەوڵەتی تورکیا، ئەمڕۆ دوشەممە،١٩ی مارس لە لێدوانێکدا رایگەیاند، هێزەکانی سوپای تورکیا لە شاری عەفرین، نامێننەوەو ناوچەکە رادەستی لایەنی راستەقینە دەکەن.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی، ئەنقەرە لە دوای کۆنتڕۆڵکردنی شاری عەفرین، تا رادەیەکی بەرچاو هەڕەشەکانی لە سەر سنورەکانی خۆی دوور خستۆتەوە و بەشێکی بەرچاو لەو چەکانەی، کە لە لایەن ئەمریکاوە درابووە کوردەکان، دەستیان بەسەردا گیراوە.