نوچەنێت-قطرە
یەکێتی ئەوروپا، چەند بەرپرسی باڵای سوریا لە پەیوەندی لە گەڵ دورستکردن و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی سزا دەدات.
یەکێتی ئەوروپا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ،١٩-٣-٢٠١٨ ناوی چوار بەرپرسی باڵای سوریای خستە لیستی گەمارۆکانەوە، یەک لەم چوار کەسە بەرپرسێکی باڵای سەربازی رژێمی بەشار ئەسەدە.
یەکێتی ئەوروپا، لە بەیاننامەیەکدا کەسانی ژێر گەمارۆی بە دەستوەردان لە دروستکردنی چەکی کیمیایی و بەکارهێنانی لە دژی خەڵکی مەدەنی، تۆمەتبار کردوە.
بێجگە لەو بەرپرسە سەربازیە، کە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە سزا دەدرێ، سێ کەسی دیکەش بە زانا و شارەزای باڵا لە کاروباری توێژینەوە زانستییەکان هەژمار دەکرێن.
لە دەستپێکی شەڕی ناوخۆی سوریا تاکو ئێستا، ٢٦١ بەرپرس و ٦١ دامەزراوە و کۆمپانیای ئەم وڵاتە، خراونەتە لیستی گەمارۆکانی یەکێتی ئەوروپاوە.