گرفتەکانی بەردەم کەرتی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو

0

نوچەنێت

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئێمە لەسەرەتای پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاریداین و نالەباری بادۆخی ناوچەکە کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی گەشتیار هەیە. دەشڵێت “بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیانی هەرێم هۆشیار نین، هەم وەک مامەڵەکردن لە گەڵ گەشتیار و هەم پێشوازی و قبوڵکردنی کلتوری گەشتیار”.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گرنگیدان بە کەرتی گەشتوگوزار، دەستەی گەشتوگوزاری پێکهێناوە، ئەو کەرتە پێشبخات و بتوانێت پێشوازی لەو گەشتیارانە بکات، کە سەردانی هەرێم دەکەن، بەتایبەت لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بەهار و جەژنی نەورۆز، خەڵکانێکی زۆر لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق و وڵاتانی دەورووبەر و بەتایبەتی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، بتوانرێت پێشوازی شایستە بکرێت. هەروەها ئەم کەرتە هاوتای وڵاتانی دیکە، بباتە پێش و کاریگەری لەسەر داهاتی گشتی هەبێت.

لە لێدوانێی تایبەت بە نوچەنێت، نادر رۆستی، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی پلان و گرفتەکانی بەردەم کەرتی گەشتوگوزاری لە هەرێم رایگەیاند “وەک ساڵانی پێشوو ئامادەکاریمان کردووە بۆ هاتنی گەشتیارن لە نەورۆزدا، وەک پێکهێنانی لیژنە بۆ شوێنە گەشتیاریی و سەیرانگاکان، هەروەها پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری و چاودێری کردنی کاروباری شوێنە گەشتیارییەکان و پێشوازی لە گەشتیار”.

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار حکومەتی هەرێم دەڵێت، حکومەت بڕیاری داوە رسومات لە گەشتیارانی ئێرانی وەرنەگرێت، کە دەکاتە ٢٥ هەزار دینار، ئەمەش بۆ پێشوازیکردنە لە گەشتیارەکانە، کە لەم وەرزە سەردانی هەرێم دەکەن. 

لەبارەی کێشە و گرفتەکانی کەرتی گەشتیاری لە هەرێم نادر رۆستی گوتی “ئێمە لەسەرەتای پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاریداین و نالەباری بادۆخی ناوچەکە بەگشتی و وڵاتانی دەوروبەر بەتایبەتی، کە بەردەوام شەڕو پێکدادان هەیە، کە ئەمە کاریگەری خەراپی لەسەر ناوبانگی ناوچەکە کردووە. هەروەها ناوبانگی خودی عێراق زۆر خراپە، بۆیە کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی گەشتیار هەیە. لەناوخۆش (هەرێم) بەشێک لە رێگاوبانەکان وەک پێویست نین. 

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار دەشڵێت، گرفتێکی دیکە، کە دروستبوو لەم دواییانە پەلاماردانی گەشتیار لەلایەن کەسانێکەوە، ئەمەش وادەکات ناوبانگێکی خراپ دروست ببێت. هەروەها بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیانی هەرێم هۆشیار نین، هەم وەک مامەڵەکردن لە گەڵ گەشتیار و هەم پێشوازی و قبوڵکردنی کلتوری گەشتیاران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com