شوێنی ژیانی کوڕی بن لادن ئاشکرابوو

0

نوچەنێت-سی.بی،ئێس

جێگری یەکەمی شای سعودیە، لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی سی،بی.ئێسی ئەمریکا دەڵێت، زۆربەی ئەندامانی تۆڕی قاعیدە لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن. کوڕی اسامە بن لادن یەک لەو کەسانەیە، کە لە سەر خاکی ئێران ژیان دەباتە سەر و ئێران پشتیوانی تەواوی لێ دەکات.

محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینیسعودیە دەشڵێت، لە دوای ١٩٧٩ کە شٶڕشی ئێران سەرکەوت. جیلی ئێمە لە گەڵ رەوتێکی بەربڵاوی توندڕەوی بەرەوڕوو بووەوە.سعودیە بەم زوانە و بە هەموو شێوەیەک بەرەنگاری توندڕەوی و بناژۆخوازی دەبێتەوە  وئەمەش بۆ جیهان دەسەلمێنین.

بن سەلمان لەبارەی ئایندەی وڵاتەکەی رایگەیاند، سعودیەی راستەقینە ئەوە نییە کە ئێستا هەیە. خەڵکی سعودیە پێشوازی لە هەموو تەکنۆلۆژی و پێداویستییەکانی سەردەم دەکات.

لەبارەی مافەکانی ژنانەوە، بن سلەمان بەم کەناڵە ئەمریکیەی گوتووە، لە پێناوی دابینکردنی مافەکانی ژنان هەنگاوی زۆرمان هەڵگرتووە، هەر چەند بۆ گەیشتن بە مەبەست رێگەی دوورمان لە بەردەمە.لە هەوڵداین یاسای موچەی وەک یەک بۆ پیاوان و ژنان پەسەند بکەین.

لە بارەی جۆری پۆشش و جل لەبەرکردنی ژنان، جێگری یەکەمی شای سعودیە هێشتا پارێزگاری دەکات”یاسایاکانی پەیوەست بە جل  وبەرگی ژنان  لە شەریعەت دیاری کراوە. ئەمەش پیاوان دەگرێتەوە، بەڵام شەریعەت دیاری نەکردووە کە ژنان دەبی لەچکە یان رووسەری بەسەردا بدەن، ئەم بڕیارە بۆ خودی ژنان دەگەڕێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com