نوچەنێت
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایدەگەیەنێت “له‌ڕووى یاسایى و كارگێڕییه‌وه، هەڤاڵ ئەبوبەکر ده‌سه‌ڵاتى نییه ماته‌مینى رابگه‌یێنێت.
شەوی رابردوو ١٨-٣-٢٠١٨، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، بەهۆی کۆنتڕۆڵکردنی شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، لەلایەن تورکیا و گروپە هاوپەیمانەکانی سێ بڕیاری دەرکرد.
لە راگەیێندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە “ده‌رباره‌ى راگه‌یاندنى سێ رۆژ ماته‌مینى له‌لایه‌ن پارێزگارى سلێمانییه‌وه بۆ عه‌فرین، وێڕاى هاوخه‌مى و هاوسۆزیمان بۆ خه‌ڵكى عه‌فرین، كه ماوه‌یه‌كه رووبه‌ڕووى شه‌ڕ و ده‌ربه‌ده‌رى بوونه‌ته‌وه، رایده‌گه‌یێنین، له‌ڕووى یاسایى و كارگێڕییه‌وه، لر ده‌سه‌ڵاتى پارێزگار نییه ماته‌مینى رابگه‌یه‌نێت و، ئه‌وه ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه”.