نوچە-یۆرۆ نیوز
بە گوێرەی لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنەکانی روسیا، لە کۆی ٨٦%ی دەنگەکان، ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی ئێستای ئەم وڵاتە ٧٦.٣ی دەنگەکانی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.
پوتین هیواخوازە، هێزە سیاسییەکانی روسیا بە ئاراستەی گەشەی ئابوری ئەم وڵاتە، بەرژەوەندی گروپی وەلابنێن و ئەولەوییەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی ئەم وڵاتە بدەن.
سەرۆکی روسیا دەشڵێت، تاکو ئێستا هیچ پلانێکی بۆ هەموار کردنەوەی دەستوری وڵاتەکەی نییە. هەر جۆرە گٶڕانکارییەک لە کابینەکەی، لە دوای رێوڕەسمی سوێندخواردنی ئەنجام دەدرێت.
سەرۆکی روسیا لە بارەی گرژیەکانی لە گەڵ بەریتانیا ،هەر جۆرە دەستوەردانێکی خۆی لە رووداوی دەرمانخواردکردنی سکریپاڵ و کچەکەی رەتدەکاتەوەو رایگەیاند، ئامادەیە بۆهاوکاریکردنی بەریتانیا و لێکۆڵینەوە لەبارەی لایەنە شاراوەکانی ئەم رووداوە.
پوتین بە ئامادەبوونی لە کۆڕی لایەنگرانی، سپاسی دەنگدەرانی کرد و بەڵێنی دا، شەش ساڵی داهاتووی وڵاتەکەی جیاواز بێت لە رابردوو. سەرکەوتنی گەورە بەڕێوەیە.