نوچەنێت:تایبەت
ئەندامێکی کورد لە لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق لەسەر دۆسییەی نەوت و گاز نەگەیشتوینە رێککەوتن.
لە دوای روداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، سەرجەم کێڵگە نەوتیەکانی کەرکوک و ناوچەکانی دەروەی ئیدارە هەرێمی کوردستان، لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دەستیان بەسەرداگیرا، کە پێشتر لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم بوون.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، تاریق گەردی پەرلەمانتاری پارتی و ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لەپەرلەمانی عێراق، رایگەیاند”تاکو ئێستا حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی لەسەر دۆسیەی نەوت و گاز نەگەیشتونەتە رێککەوتن، دەمانەوێت بزانین نیەتی حکومەتی عێراق لە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەتایبەت وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی چییە، ئەگەر پڕۆسەیەی ناردنی مووچە بەسەرکەوتوویی جێبەجێبکرێت، ئەوا لەوبڕایەدام دانوستانی زیاتر دەکرێت، بۆ رێککەوتنی سەرجەم کێشەکانی نێوان هەردوولا”.
تاریق گەردی ئەوەشی روونکردەوە، کە رۆژانە نزیکەی ٣٠٠هەزار بەرمیل نەوت لەهەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت. دەکرێ ئەوە بکرێتە بەشێکی گرنگی داهات بۆ حکومەتی هەرێم و تەواو کارەکەشی لەلایەن حکومەتی عێراقی رەوانەبکرێت. بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم بتوانێت موچەی وەزارەتەکانی پێدابین بکات، ئەمە بەشێوەیەکی مەبدەئی قسەی لەسەرکراوە، بەڵام تائێستا نەبووەتە رێککەوتن.