پەرلەمانتارێک لەبارەی کەرکوکەوە هۆشداری دەدات

0

نوچەنێت

بڕیاردەری لیژنه‌ى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم رایدەگەیەنێت، باشترین چارەسەر بۆ دۆخی ئێستای کەرکوک، دانانی پارێزگارێکی کوردە لە کەرکوک، دواخستنی دانانی پاریزگار لە بەرژەوەندی کورد نییە.

بەهۆی رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، واتە لە ١٦-١٠-٢٠١٧، تاکو ئێستا کەرکوک پارێزگاری نییە و کارەکان لەلایەن راکان سەعید، پارێزگاری بەوەکالەی لە نەتەوەی عەرەب بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەو پۆستە پشکی کوردە و لایەنە کوردییەکانیش بە هۆی ناکۆکییەوە نەیان توانییوە پۆستەکە پڕبکەنەوە. شارەزایانی سیاسی پێیانوایە، تاکورد بە بەشدار نەبێت لە ئیدارەی پارێزگاکە، هەم کورد زەرەرمەند دەبێ و هەمیش لەلایەن ئەو هێزانەوە ئەمنیەت دابین ناکرێت. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، بێستون فایەق، بڕیاردەری لیژنه‌ى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، لەبارەی دۆخی کەرکوک و ناوچەکانی دەورووبەری رایگەیاند “باشترین چارەسەر بۆ دۆخی ئێستای کەرکوک، دانانی پارێزگارێکی کوردە لە کەرکوک، بۆ ئەوەی پێش بەو زیادەرۆییانەی پارێزگاری بەوەکالەتی ئێستا بگرێت. 

بێشتون فایەق دەڵێت، بۆ دانانی پارێزگاری کەرکوک یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان رێکناکەون “تا دانانی پارێزگار دوا بکەوێت لە بەرژەوەندی کورد نییە”.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، بۆ دانانی پارێزگاری کەرکوک، لەسەر خەتین و چەندین جار دوام لە حکومەت و حزبەکان کردووە، پەلە بکرێت لە دانانی کەسێک لەو پۆستە و واز لە ململانێ حزبایەتی بهێنن، تاکو پارێزگارە کوردەکە بتوانێت رێگری لە تەعریبکردن و چەند کردەوەیەکی دیکەی دژ بە کورد بکات، بەڵام تائێستا ئەنجامی نەبووە وەڵامیشیان نەداوینەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com