نوچەنێت: تایبەت
ئەندام پەرلەمانێکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان خاوەن یاسا و رێسای خۆیەتی و ناکرێت پێشێلی سەروەری هەرێم بکرێت. بەهیچ شێوەیەک رازی نابین، باشووری کوردستان، بکرێتە گۆڕەپانی یەکلایی کردنەوەی کێشەکانی پەکەکە و تورکیا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، سوپای تورکیا بە قوڵایی ١٠ کم خاکی باشوری کوردستانی بەزاند، لە سنوریسیدەکان سەر بە هەولێر، سەدان سەرباز بە چەکی قورس و ئۆتۆمبێلی سەربازی دەربازی ناوچەکە بوون. هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی تورکیا لە دەڤەریسیدەکان دەسوڕێنەوە، هێلیکۆپتەر سەرباز لە بەرزاییەکانی ناوچەکەدا دادەبەزێنێ و تۆپخانەی تورکیا لەو شوێنانە دەدات، کە گومانی هەیە بارەگای گەریلای پەکەکە بن. ئامانجی ئۆپەراسیۆنی تورکیا، هێرشە بەرەو قەندیل. ئەش بووەتە مەترسی لەسەر گوندنشینەکانی ناوچەکە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، نازم هەرکی، جێگری سەرۆکی لیژنهى ناوخۆ و ئاسایش و ئهنجومهنه خۆجێییهكان لە پەرلەمانی کوردستان، لە بارەی پێشڕەوییەکانی سوپای تورکیا بۆ ناوخاکی هەرێم، رایگەیاند “هەرێمی کوردستان خاوەن یاسا و رێسای خۆیەتی و ناکرێت پێشێلی سەروەری هەرێم بکرێت. هەروەها بەبێ لەبەرچاو گرتنی یاسا و رێساکانی هەرێم، پێموایە ئەنجامێکی باشی نابێت. لەبەر ئەوە، دەبێت بەپێی دەستووری عێراق مامەڵە لە گەڵ هەرێم بکرێت.
نازم هەرکی دەڵێت، هەر لایەنێک هەستێت بە پێشێلکردنی سەروەری هەرێم، هاوکات پێشێلکردنی دەستووری عێراقە. هەروەها نابێ هیچ لایەنێک سەروەری هەرێم پێشێل بکات و هەرێم بکاتە مەیدانی ململانێ خۆیان.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوە دەدات، کە بەهیچ شێوەیەک رازی نابین، هەرێمی کوردستان بکرێتە مەیدانی یەکلایی کردنەوەی کێشەکانی نێوان پەکەکە و تورکیا و، خەڵکی هەرێمی کوردستان بکرێتە قوربانی، کە چەندین جاریش ئەمەیان دووبارە کردۆتەوە، خەڵکی باشور بووەتە قوربانی ململانێی سیاسی ئەو دوو لایەنە.