لە کەرکوک، سەردانێکی گوماناوی بۆ تورکیا ئەنجام دراوە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێكی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، رایدەگەیەنێت، سەردانی نوێنەرانی عەرەب و توركمان لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بۆ ئەنقەرە، بەبێ ئاگاداری کورد، جێگەی گومانە.

نوێنەرانی عەرەب و توركمان لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، راكان جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەكالەت و سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، بەسەردانێک لەنقەرەی پایتەختی توركیان، بەبێ ئەوەی مەبەستی سەردانەکەیان بۆ راگشتی ئاشکرابکەن.  

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، ئەحمەد عەسکەری ئەندامی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، رایگەیاند”سەردانی نوێنەرانی عەرەب و توركمان لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بۆ وڵاتی توركیا بەبێ ئاگاداری پێکهاتەی کورد بووە و نوێنەری کوردیان لەگەڵ نییە. ئاگاداری ناوەڕۆکی سەردانەکەشیان نین، نازانین مەبەستی سەردانەکەیان چییە و دەیانەوێت چی بکەن”.

ئەحمەد عەسکەری ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەر سەردانەکە بەئاشکرا نەکرێت گوماناویە، چونکە ئەگەر مەبەستی سەردانەکەیان بۆ قازانجی کەرکوک بێت پێویست ناکات بە نهێنیبێت، بە ڵکو دەبێت بەئاشکرابێت و نوێنەری سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوکی تێدابوایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com