نوچەنێت
ئەردۆغان، داگیرکردنی عەفرینی راگەیاندو، یەپەگە دەڵێت، شەڕ بەردەوامە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٨-٣-٢٠١٨، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، رایگه‌یاند، تا كاتژمێر هەشت و نیوی بەیانی، ناوه‌ندی شاری عه‌فرین ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵكراوه‌ته‌وه‌و ئاڵای توركیا هه‌ڵكراوه.
ماوەی ٥٨ رۆژە، سوپای تورکیا و میلیشیای سوپای ئازاد، لە شەڕێکی نابەرابەردا هێرش دەکەنە سەر عەفرین، بەڵام تا ئەمڕۆ نەیانتوانیبوو بڕۆە ناو شاری عەفرین.
هاوکات یەپەگەو خەڵکی ئاگادار لە رەوشەکە دەڵێن، شەڕ بەردەوامە و راستە سوپای تورکیا گەیشتۆتە ناو شاری عەفرین بەڵام شەڕ بەردەوامە.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌باره‌ی ره‌وشی عەفرین دەڵێت، سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد چوونه‌ته ناو شاری عه‌فرینه‌وه‌و شه‌ڕیكی قورس روویداوه. هێشتا به‌شێكی هێزه‌كانی یه‌په‌گه له‌ناو شاری عه‌فریندا ماونه‌ته‌وه.