یونسێف، لەبارەی منداڵانی عەفرینەوە چی دەڵێت؟

0

نوچەنێت-قطرە

گوتەبێژی یۆنیسێف دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سوریا بۆ سەر عەفرین، دەیان منداڵی ئەم شارە بوونە قوربانی.

ماریکسی مێرکادو، گوتەبێژی رێکخراوی یۆنیسێف باس لە کوژران و بریندار بوونی دەیان منداڵی عەفرینی دەکات .

بە گوێرەی راپۆرتی یۆنیسێف، کە لە سەر پێگەی ئەم رێکخراوە بڵاو بۆتەوە، لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون بۆ سەر عەفرین، دەیان منداڵی ئەم شارە کوژراون و بە دەیان کەسی دیکەش بریندار بوونە.

ئەم گوتەبێژەی یۆنیسێف دەڵێت، لە ماوەی دە رۆژی رابردوودا  خەڵکی شارەکە ئاویان نییە، خەڵکی عەفرین لە رووی ناچاری ئاوی نەپاڵێوراو دەخۆنەوە.

راپۆرتەکەی یۆنیسێف، هۆشداری لە بارەی داخرانی قوتابخانە و خوێندنگاکان و ئاوارە بوونی سەدان منداڵی ئەم شارە وێڕای بنەماڵەکانیان دەدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com