نوچەنێت: تایبەت
بەهۆی کوژرانی کەسیک و بەرەسەندی شەڕەی نێوان دوو بنەماڵە لە رۆژی رابردوو، لە نێوان خەڵکی گوندى كڵاوسوورانى سنوورى شارى ڕانیه، به‌هۆیه‌وه ژماره‌ى قوربانییەکان گه‌یشتووه‌ته ١٧ كه‌س.
ئەمە لەکاتێکدایە، سه‌ره‌تاى ئه‌و شه‌ڕه له كوشتنى هاوڵاتیه‌ك له‌ناو بازاڕى شاره‌دێى حاجیاوا، ئێواره‌ى رۆژی شەممە ١٧-٣-٢٠١٨ ده‌ستىپێكرد و دواتر شه‌ڕه‌كه بۆ گوندى كڵاوسووران كه هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه‌ى لێیه گواسترایه‌وه و ٢ كه‌سى دیكه‌ش كوژران و كه‌سێكى دیكه‌ش بریندار بوو،دواى كۆنتڕۆڵكردنى بارودۆخه‌كه، دره‌نگانى ئه‌مشه‌و شه‌ڕه‌كه ده‌ستى پێكرده‌وه پێنج كه‌سى دیكه‌ش كوژران.
بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە شاردێی حاجیاوا، کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە بە نوچەنێت-ی راگەیاند، به‌هۆى ئه‌و شه‌ڕه‌ى، كه له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌كه‌ى گوندى كڵاوسوورانى سه‌ر به شاره‌دێى چوارقوڕنه به‌رپا بووه، بەداخەوە تا ئێستا ٨ كه‌س له هه‌ردوولا كوژراون، كه بریتین له ٦ پیاو و ژنێك و منداڵێك”.
سەرچاوەکە دەڵێت “لە شەڕکەدا بێجگە لە کوژراوەکان ٩ كه‌سی دیکەش بریندار بوونه و به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر كردن ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى ڕانیه و سلێمانى كراون”.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا، کە لە کۆنتڕۆڵ کردنی دۆخەکە هێزە ئەمنییەکان، سەرەتا وەک پێویست نەجوڵانەوە، بۆیە شەڕەکە گەورەتر بوو، بەڵام به‌هاوكارى هێزه‌كانى ئاسایش و پۆلیس توانراوە نەهێڵن لەوە زیاتر پەرە بستێنێ.