نوچەنێت: تایبەت
ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئه‌گه‌رێکی زۆر هه‌یه، پەرلەمانی کوردستان، لە دوای ته‌واوبوونی پشووه‌كانی نه‌ورۆز، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامبدات و دەست بەگفتوگۆکردن بکات لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازی.
دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژەیاسا‌ی چاكسازیی موچه و خانه‌نشینی و ده‌رماڵه‌كان بۆ جاری یه‌كه‌م له هۆڵی په‌رله‌مان په‌سند كرا، به‌ڵام به‌هۆی بوونی تێبینی له‌سه‌ر یاساكه، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان گه‌ڕاندیه‌وه بۆ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، لە ئێستاشدا پەرلەمان لە پشووە تاوەکو ٦-٥-٢٠١٨.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شوان شێخ ئەحمەد، پەرلەمانتاری پارتی و ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند “ئه‌گه‌رێکی زۆر هه‌یه، لە دوای ته‌واوبوونی پشووه‌كانی نه‌ورۆز، پەرلەمانی کوردستان، بەمەبەستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژەیاسا‌ی چاكسازی، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامبدات، بۆ ئەوەی پەلەبکرێت لە جێبەجێکردنی یاساکە دوای ئەوەی، کە لەپەرلەمان هەموار دەکرێتەوە”.
شوان شێخ ئەحمەد ئاماژە بەوەش دەکات، کە پەرلەمان لەماوەی ئەو دوو مانگەی پشوویدا دەتوانێت، بۆ حاڵەتێکی گرنگ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامبدات.
هەروەها گوتیشی “پڕۆژەی چاکسازی داواکاری خەڵکی کوردستانە، بەدەرچوونی یاساکە، شەفافیەت دروستدەبێت و متمانەی خەڵک دەگەڕێتەوە. هەروەها بەپاشەکەوتی موچە، کە لەلایەن حکومەتەوە دەکرێت، ئەو گەندەڵی و ناعەدالەتییەی باس دەکرێت نامێنێت، دەمانەوێت لەنزیکترین دەرفەتدا ئەو پرسە یەکلابکەینەوە”.