لە شارۆچکەی حاجیاوە سێ کەس کوژران

0

نوچەنێت

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لەدوای کوشتنی کەسێک لەنێو بازاڕی شارۆچکەی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەڕین (رانیە)، کێشەکە پەرەی سەند و بەهۆیەوە دوو کەسی دیکەش کوژران.

ئەمە لەکاتێکدایە هەر لە حاجیاوا، دوێنێ هەینی تەرمی پیاوێکی تەمەن 34 ساڵ لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە. پۆلیسی راپەڕین لە راگەیێندراوێکدا هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، شوێنی فیشەکێکی دەمانچە بەسەر تەرمەکەوە دیارە، بەڵام نازانرێت کوژراوە یان خۆی کوشتووە، بۆ دەستکەوتنی ئەو وەڵامە و -وەڵامی چەند پرسیارێک دیکەش تەرمەکە رەوانەی دادپزیشکی سلێمانی کراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای کوشتنی کەسێک بە دەستڕێژی گوللە لەنێو بازاڕی حاجیاوا، کێشەکە گەورەتر بووە و لە گوندی کڵاوسوری سەر بە شارۆچکەی چوار قوڕنە،  شەڕەتەقە لەنێوان کەسوکاری بکوژ و کوژراوەکە دروستبووە، بەهۆیەوە دوو کەسی دیکە کوژران”.

کاتژمێر ٣ و نێوی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (شەممە ١٧-٣-٢٠١٨)، لەنێو بازاڕی حاجیاوا لەبەرامبەر فەرمانگەی کارەبای کۆن، دەستڕێژی گوللە لە کەسێک کرا، بەهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بەر دەستڕێژییەکە کەوت و برینداربوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com