نوچه‌نێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، نوێنه‌رانی كورد له حكومه‌تی ئیتحادی، كه‌مته‌رخه‌م بوون له جێبه‌جێنه‌كردنی یاسایی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌هۆی به‌عسه‌وه زه‌ره‌رمه‌ند بوون.
جێبه‌جێنه‌كردنی یاسایی ١٦ی ساڵی ٢٠١٠ی په‌رله‌مانی عێراق، كه تایبه‌ته به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتییه عێراقییانه‌ی، كه به‌هۆی رژیمی به‌عسه‌وه زه‌ره‌رمه‌ند بوون، كه كوردیش ده‌توانێت سودی لێ ببینێت، بەڵام تائێستا کورد لێی سوودمەند نەبووە.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، زانا ڕۆستای په‌رله‌مانتاری كۆمه‌لی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به جێبه‌جێنه‌كردنی یاسایی ١٦ی ساڵی ٢٠١٠ی په‌رله‌مانی عێراق، رایگه‌یاند “یاسای ١٦ی ٢٠١٠ی په‌رله‌مانی عێراق، یاسایه‌كی گه‌لێك باشه و كورد ده‌توانێت سودی باشی لێببینێت، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی ده‌ستی رژێمی به‌عس، چونكه كورد زۆرترین زه‌ره‌رمه‌ندی ده‌ستی به‌عسه، به‌ڵام نوێنه‌رانی كورد له حكومه‌تی عێراق، كه‌مته‌رخه‌مبوون له جێبه‌جیكردنی یاساكه له هه‌رێمی كوردستان.
زانا ڕۆستای ئاشكراشی ده‌كات، ئه‌و یاسایه له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق جێنه‌جێ كراوه و هاوڵاتییه شیعه‌كان به‌باشی لێی سودمه‌ند بوون.
سه‌باره‌ت به كاراكردنی ئه‌و یاسایه له هه‌ریمی كوردستان رۆستایی گوتی “نزیكه‌ی ساڵێكه خه‌ریكی به‌دواداچوونم بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه له هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی ئێستامان بۆ ئه‌وه‌یه، بتوانین نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌و لیژنه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه دابنێین و له شاره‌كانی كورستانیش لیژنه‌ی قه‌ره‌بوو دروست بكرێت، تا هاوڵاتیانی كوردیش قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.