نوچه‌نێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا بڕیار درا كۆنگره بخرێته دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه ١٧/٣/٢٠١٨) ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له شاری سلیمانی كۆبووه‌وه تێیدا چه‌ندین بڕیار ده‌ركران. لەوانە هەڵبژاردنەوەی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە و دیاری کردنی کاتی ئەنجام دانی کۆنگرە.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، هه‌رێم كه‌مال ئاغا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، سه‌باره‌ت ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تییان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌ركردایه‌تی یەکێتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی ئه‌نجامدا و ئه‌و گرفتانەی له چه‌ند مانگی رابردوو دروستببوون، یه‌كلایی كردنه‌وه.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئاشكراشی ده‌كات، سه‌ركردایه‌تی بڕیاریدا متمانه بداته‌وه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، بۆ دووباره ده‌ستكردنه‌وه به كاره‌كانیان، هه‌تا ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی داهاتوو.
سه‌باره‌ت به كاتی كۆنگره‌ی یه‌كێتی، هه‌رێم كه‌مال ئاغا گوتی، بڕیار دراوه كۆنگره‌ی یه‌كێتی بكه‌وێته دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق. هەروەها هه‌تا ١-٦-٢٠١٨، یه‌كێتی كۆنگره ببه‌ستێت.