نوچەنێت
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان رایگەیاند، ئامادەن لەبەرامبەر هێرشی تورکیا، شەڕ بکەن و بەهیچ شێوەیەك خۆیان رادەست ناکەن.
مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، دوای عەفرین سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆن بۆ سەر قەندیل دەست پێدەکات. ئه‌نقه‌ره و به‌غدا رێككه‌وتون به هاوبه‌شى كۆتايى به په‌كه‌كه له باكورى عێراق بهێنن، به‌ڵام ئه‌و لێدوانه له لايه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه ره‌تكرايه‌وه.
ئەندامەکەی دەستەی بەڕێوەبەری كەجەكە، بە ئاژانسی فوتار نیوزی گوتووە، لە بەرامبەر ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر قەندیل ئامادەین شەڕ بكەین. باجی شەڕ دەدەین بەڵام بە هیچ شێوەیەك خۆمان رادەست ناکەین.