نوچەنێت
دووکەسی تۆمەتبار بە کوشتنی ژنێک، دەستگیرکراون و بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە دەڵیت، بەپێی ماددەی ٤٠٦ یاسای سزادانی عێراقی، بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون.
رۆژی ٢١ی کانونی ٢٠١٧، تەرمی ژنێک لە نێوان گوندەکانی شاخە سپیکەو گۆمەشین، دۆزرایەوە. کە دیاربوو بە جلی ماڵەوە هێنرابۆ دەرەوەو کوژرابوو، دواتر تەرمەکەی لەو چیایە فڕێدرابوو.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی قەزای کۆیە، چەند کەسێک لەکوشتنی ئەو ژنە بەشداربوون و ئێستا دوانیان گیراون، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.