نوچە-رۆیتەرز
نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، دەیان هەزار کەس لە عەفرین و ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، توانیویانە لە مەترسی مەرگ خۆیان دەرباز بکەن.
بە گوێرەی بەشی عەرەبی ئاژانسی رۆیتەرز، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا نزیکەی ٦٠ هەزار کەس لە ناوچەکانی عەفرین و غوتەی رۆژهەڵات، دەربازی ناوچەکانی دیکەی سوریا بوونە.
لیندا تۆم، گوتەبێژی نوسینگەی کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، شەڕ لە عەفرین بۆتە هۆکاری ئاوارەبوونی ٤٨ هەزار کەس لە خەڵکی مەدەنی ناوچەکە.
بە گوتەی ئەم بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە چەند رۆژی رابردووشدا ١٢ بۆ ١٦ هەزار کەسی دیکە، لە دانیشتوانی ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات ئاوارە بوونە.