نوچەنێت
رووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ١٢ قوربانی لێ کەوتەوە.
ئەمڕۆ (ھەینی ١٦-٣-٢٠١٨) رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای شارۆچکەی پیرەمەگرون لە پارێزگای سلێمانی روویداوە و تێیدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری دۆج و پاسێک خۆیان بە یەکدا کێشاوە.
بەپێی زانیارییەکان، دۆجەکە دوو سەرنشینی تێدابووە و هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە. هەروەها یەکێک لە سەرنشینەکانی پاسەکە، کە قوتابی بووە، گیانی لەدەستداوە و نۆ سەرنشینی دیکەی پاسەکەش بریندار بوون.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، سەرنشینانی پاسەکە قوتابی پەیمانگای تەکنیکی کەرکوک بوون.