ئەنجومەنی وەزیران داوایەک لەبارەی هەڵەبجەوە ئاراستەی حکومەتی عێراق دەکات

0

نوچەنێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، داوایەک لەبارەی هەڵەبجەوە ئاراستەی حکومەتی عێراق دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا، کە رۆژی هەینی ١٦-٣-٢٠١٨ بڵاو کراوەتەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وێڕای نەواندنی سەری رێز بۆ شەهیدانی هەڵەبجە، رایدەگەیەنێت “کیمیبارانکردنی هەڵەبجە دڕندایەتی یەکێک لە رژێمی هەرە دیکتاتۆرەکانی جیهان نیشان دەدات”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، کە تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لەبەر چاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەنجام دراوە و کەس لێی نەهاتووەتە دەنگ و ئەو تاوانەش مەزلومیەتی گەلی کوردستان و دڕندایەتی دەسەڵاتی ئەوسای بەغدای بە ھەموو جیھان نیشان دا“.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڵێن بە هاوڵاتیانی هەڵەبجە دەدات ”ئەوەندەی لە توانادا بێت“ خزمەتی هەڵەبجە دەکات و داواش لە حکومەتی عێراق دەکات ”ئەرکی سەر شانی خۆی لە قەرەبووکردنەوەی قوربانیان و ئاوەدانکردنەوەی ھەڵەبجە جێبەجێ بکات“.

ڕۆژی ١٦ـی ئاداری ١٩٨٨، رژێمی بەعسی عێراق بە گازی قەدەغەکراوی کیمیایی ھێرشی کردە سەر شاری ھەڵەبجە و بەو ھۆیەوە زیاتر لە پێنج ھەزار ھاوڵاتی شەھید بوون و زیاتر لە ١٥ ھەزار ھاوڵاتی دیکەش بریندار بوون و سەدان منداڵیش بێسەروشوێن بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com