نوچەنێت
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گەڵ جۆن وێڵكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری لە هەولێر کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی بەریتانیا رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی پشتگیریی له حكومه‌تێكی به‌هێز له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ماڵپەری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، جۆن وێڵكس خۆشحاڵی خۆی به رێككه‌وتنی هه‌ولێر ـ به‌غدا و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و ناردنی به‌شێك له موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوە، كه له ئه‌نجامی دیالۆگی نێوان نێچیرڤان بارزانى و حه‌یده‌ر عه‌بادى بوو. پشتگیریى وڵاته‌كه‌شی بۆ به‌رده‌وامیی دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان نیشاندا.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا کە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ١٤-٣-٢٠١٨ بەڕێوەچوو، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق بە نێچیرڤان بارزانی راگەیاندووە “به‌ریتانیا پشتگیری له حكومه‌تێكی به‌هێز له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له پشتیوانى و هاوكارییه‌كانیشی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت”.
نێچیرڤان بارزانى جارێکی دیکە “بڕیار‌ی حكومه‌تی عێراقی به كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و ناردنی به‌شێك له موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌رێنی ناساندووە و به هه‌نگاوێكی باشی به ئاراسته‌ی هه‌نگاونان بۆ قۆناغێكی باشتر و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه له قه‌ڵه‌مدا”.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانیش لەگەڵ بەریتانیا، بەپێی راگەیێندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیران، نێچیرڤان بارزانی “خواستى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ په‌ره‌پێدانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕی”.
سەبارەت بە رەوشی ناوچەکە بەتایبەت لەڕووی ئەمنییەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان به پێویستی زانی “هاوپه‌یمانان و هه‌ولێر و به‌غدا، كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش بكه‌ن بۆ رێگریكردن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا و، له‌مباره‌یه‌وه ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ به‌غدا نیشاندا”.