نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە لە قەڵای کەرکوک پەیکەرێک بۆ مام جەلال دانرا، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە لادەبرێت و ئێستا ئەوان داوای مۆڵەت بۆ دانانی ئەو پەیکەرە دەکەن.
لەسەر دانانی ئەم پەیکەرە و لابردنی لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە، مەڵبەندی ٢ی رێکخستنی یەکێتی لە کەرکوک روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووە و تیایدا رایگەیاند “ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (چوارشەممە ١٤-٣-٢٠١٨) له‌لایه‌ن خێرخوازێكی دڵسۆزه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ستۆی خۆی په‌یكه‌رێكی خوالێخۆشبوو (مام جلال)ی له‌قه‌ڵای كه‌ركووك دانا، بەڵام قه‌ڵا شوێنێكی مێژووییە و نابێ به ئامێری شۆفه‌ڵ ده‌سكاری خاكه‌كه‌ی بكرێت و په‌یكه‌ری لێ دانرێت، لەبەرئەوە پەیکەرەکە دەگوازینەوە بۆ شوێنێکی دیکە”.
لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا، مەڵبەندی ٢ـی رێکخستنی کەرکوک ئاماژە بەوە دا، وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ دڵسۆزانی قوتابخانه‌كه‌ی مامی ره‌وان شاد، ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و په‌یكه‌ره ده‌گوازینه‌وه بۆ شوێنێكی شیاوتر و گونجاوتر.
