نوچەنێت
ئه‌مڕۆ (چوارشەممە ١٤-٣-٢٠١٨) شاندێکی په‌رله‌مانی کوردستان، که پێکهاتبوون له جێگری سه‌رۆک، سکرتێری په‌رله‌مان، سه‌رۆکی چه‌ند فراکسیۆن و لیژنه‌یه‌کی په‌رله‌مان و نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا پێکهاتووه، له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ لیند سه‌ی هویل جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته و وه‌زیری کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی بەریتانیا کۆبوونه‌وه.
بەپێی راگەیێندراوی پەرلەمانی کوردستان ، پرۆسه‌ی سیاسی و کێشه و گرفتی نێوان هه‌رێمی کوردستان و عێراق ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی گفتوگۆکان بوو. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هەروەها گفتوگۆ لەبارەی په‌یوه‌ندی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی کوردستان کراوە.

بەپێی راگەیێندراوەکە جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ، رێز و ستایشی بۆ بڕیاری خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم هه‌بووە، هه‌روه‌ها ره‌خنه و سه‌رنجی خۆی لە رووداوه مێژووییانە خستووەتە‌ڕوو که کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رحه‌ق به کوردستان و دابه‌شکردنی وڵاتی کوردستان له رابردوو، کارێکی نادروستیان کردوه‌و به کارێکی خراپی له‌قه‌ڵه‌م داوە. لیند سه‌ی هویل هیوای خواستووە ئه‌و هه‌ڵه مێژووییە دووباره‌نه‌بێتەوە و راستبکرێته‌وه.

شاندی په‌رله‌مانی کوردستان دوو راپۆرتیان له‌باره‌ی پێشێلکارییه ده‌ستوورییه‌کان و جێنوسایدی شنگال و خورماتوو پێشکه‌ش به په‌رله‌مانی به‌ریتانیا کردووە.
هەر ئه‌مڕۆ 14-3-2018 له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، شاندەکەی په‌رله‌مانی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌لیسته‌ر بۆرت ، وه‌زیری کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی کۆبوونه‌وه.

له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا شاندی په‌رله‌مانی کوردستان باسیان له ره‌وشی هه‌رێمی کوردستان و پرۆسه‌ی سیاسی و پێشڤه‌چوونی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کرد و ئاماژه‌یان به گرفته‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی له‌عێراق و هه‌نگاوه‌کانی چاره‌سه‌ری کرد.
سه‌رکه‌وتنی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ر شه‌ڕی “تیرۆریستان” و پێگه و رۆڵی کوردستان له په‌ره‌پێدانی دیموکراسی له ناوچه‌که‌دا تەوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون ، وه‌زیری کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ستایشی هه‌رێمی کوردستانی کرد و، جەختیکردەوە لە گرنگیپێدانی وڵاتی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی کوردستان و دۆزی کورد و رایگەیاند: “ده‌خوازین پێگه‌ی کوردستان هه‌میشه به‌هێزبێت له‌ناوچه‌که”.

ئه‌لیسته‌ر بۆرت ، وه‌زیری کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی بەریتانیا خوازیاری چاره‌سه‌ریی کێشه و گرفته‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی عێراق بوو، هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆی له‌بەرامبەر پێشڤه‌چوونی دانوستاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕی.
بەپێی راگەیێندراوەکەی پەرلەمانی کوردستان ، له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، وه‌زیری کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بەریتانیا ، خواستی وڵاتەکەی له‌به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان و حکومه‌تێکی به‌هێزی هه‌رێمی کوردستان خسته‌ڕوو، پابه‌ندبوونی عێراق و کوردستانیشی به‌رامبه‌ر به ده‌ستوور به‌گرنگ و کارێکی دروست زانی.