وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەبارەی گۆڕانکاری لە ئیداری فڕۆکەخانەکان روونکردنەوە دەدات

0

نوچەنێت: تایبەت

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەیكەلی كارگێڕی فڕۆكەخانەكان گۆڕانكارییان تێدا ناكرێت، ئەو هەیکەلەی ئێستا هەیە هەر بەردەوام دەبێت.

دوای قەدەغەکردنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج مانگ و نیو لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤-٣-٢٠١٨، بەفەرمی فڕۆکەخانەکانی کوردستان بەڕووی گەشتی نێودەوڵەتی کرانەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئۆمێد محەمەد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هەیكەلی كارگێڕی فڕۆكەخانەكان رایگەیاند “بەپێی ئەو رێککەوتنەی، کە دوو مانگ پێش ئێستا کراوە، لە نێوان وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم و حکومەتی عێراقی، دوور و نزیک باس لە گۆڕانکاری لە هەیکەلی کارگێڕی نەکراوە، واتە بە هەمان هەیکەلی پێشوو دەستبەکارەکانی خۆیان دەکەن”. 

لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکانیش، ئۆمێد محەمەد گوتی “لە فڕۆکەخانەکان ئامادەکاری تەواوکراوە، بۆ هەر گەشتێک، کە ئەنجام بدرێت. ئەوەش بەپێی خشتەی گەشتە ئاسمانییەکان و هەماهەنگی فڕۆکەوانی عێراق رێکدەخرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com