پیاوێک ئاگری لە چوار منداڵی خۆی بەردا

0

نوچەنێت

پیاوێکى تەمەن ٤٠ ساڵ، ئاگرى لە ماڵەکەی بەردا، بەهۆیەوە چوار منداڵی سووتان، پیاوەکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

لە قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆک، پیاوێکى تەمەن ٤٠ ساڵ ئاگرى لە ماڵەکەی بەردا، بەهۆیەوە چوار منداڵی سووتان، پیاوەکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

رائید فیراز یاسین، گوتەبێژى بەرگریى شارستانی ئاکرێ بە (رووداو)ی راگەیاند “هەرچوار منداڵەکە برینداربوونە، رەوشی سێیان خراپە و بۆ چارەسەر رەوانەی دهۆک کراون، یەکێک لە منداڵەکانیش لە نەخۆشخانەی ئاکرێ چارەسەر دەکرێت”.
فیراز یاسین دەڵێت، ماوەیەک بوو پیاوەکە دەرونى تێکچوبوو، ئەمڕۆ هاوژینەکەی خەریکی ئامادەکاریی بووە بۆ نەورۆز و ئاگای لە پیاوەکەی نەماوە، لەوکاتەدا پیاوەکە ئاگری لە ماڵەکەی بەرداوە و تەواوی ماڵەکەی سووتاندووە، بەهۆی ئاگرەکەش چوار منداڵیان، کە لەنێو خانووەکەدا بوونە، سووتاون.

بەگوتەی فیراز یاسین، رووداوەکە کاژێر 12:30 خولەکی نێوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤-٣-٢٠١٨ لە سەنتەری ئاکرێ روویداوە. منداڵەکانیش تەمەنیان لەنێوان ٢ بۆ ١٠ ساڵی دایە. ئاماژەی بەوەش کرد، کە پیاوەکە بەپێی ماددەی ٢٤٣ لە یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com