نوچه‌نێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند حیزبێك ته‌نها بۆ خۆ نمایشكردن ساڵانه یادی كیمیابانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌نه‌وه و هیچی تریان بۆ ئه‌و شاره نه‌كردوه.١٦-٣ ی هه‌موو ساڵیك یادی كیمیابانكردنی شاری
هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێته‌وه. رژێمی به‌عس له رۆژی ١٦-٣-٢٠١٨، ئه‌و شاره‌ی به گازی كیمیایی بۆمباران كرد و ٥ هه‌زار هاوڵاتی سنوره‌كه‌ی شه‌هیدكرد.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، عه‌بدوڵڵا وه‌رتی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌باره‌ت به بریاری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بۆ بایكۆتكردنی ساڵیادی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵەبجه رایگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌میشه رۆژی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی له یاده، به‌ڵام ئەمساڵ ئه‌و بۆنه‌یه بایكۆت ده‌كات، چونکە ساڵانه هه‌ندی حیزب خۆیانی تیدا نمایش ده‌كه‌ن و، به‌ڵێنی بێ كردار ده‌ده‌نه خه‌ڵك. دوای یاده‌كه شاره‌كه‌ش فه‌رامۆش ده‌كه‌ن.
عەبدوڵڵا وەرتی دەڵێت، هه‌ر ئه‌و حیزبانه‌ی كه ساڵانه یادی هه‌ڵه‌بجه ریكده‌خه‌ن. هۆكاری پێكنه‌هێنانی ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ن، كه له ئێستادا پارێزگایه‌كی بێ ئه‌نجومه‌نه.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، هیواخوازه بە جددی ئاوڕ له شاری هه‌ڵه‌بجه بدرێته‌وه و، خزمه‌تی كه‌سوكاری قوربانیان بكرێت و شاره‌كه‌ش به پڕۆژه جوانتر بكرێت.