نوچه‌نێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خویندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی، پێشنیاری دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كانیان بۆ یه‌ك مانگ كردووه.
پاش سێ مانگ له بایكۆت، له ئێستادا به‌شی زۆری خویندنگاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌ستیان به ده‌وام كردووه‌ته‌وه. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای پشووه‌كانی نه‌ورۆز به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی خوێندنگاكان، بایكۆت بشكێنن و بچنه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، شوكریه شێخانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده لە په‌رله‌مانی كوردستان، لەبارەی درێژكردنه‌وه‌ی كاتی خوێندنی خوێندنگاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند “له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كماندا له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده، ناوبراو پێی راگه‌یاندین، به‌ڕێوەبه‌ره گشتییه‌كانی پارێزگای سلێمانی، داوایان له وه‌زاره‌ت كردووه واده‌ی خوێندنی پارێزگاكه بۆ مانگێك درێژیكرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به كاتی درێژكردنه‌وه‌كه شوكریه شیخانی گوتی، ئەو ماوەیە به جۆرێكه، کە پانزه ڕۆژ له مانگی سێ، كه پشووه‌كانی به‌هاری تێدایه و له‌گەڵ پانزه ڕۆژی مانگی پێنج و دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، بخرێته سه‌ر ته‌مه‌نی خوێندنی ساڵانه، بۆئه‌وه‌ی خوێندكارانی سنوری سلێمانی دوانه‌كه‌ون.
شوكریه شێخانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، لیژنه‌ی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌و پێشنیاره گونجاوتریان له‌به‌رده‌ست نه‌بووه، ئه‌گەرنا ئه‌م پێشنیاره‌ش تێبینی له‌سه‌رە، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باشه.