نوچەنێت
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکانی بە هەنگاوێکی باش لە قەڵەم داو دەڵێت، بەڵام کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا تەنیا کردنەوەی فڕۆکەخانەکان و بودجە نییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤-٣-٢٠١٨، لە پەیامێکدا کە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، بارزانی هەڵوێستی خۆی لەبارەی بڕیاری هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکانی کوردستان، راگەیاند و بە هەنگاوێکی باش، لە قەڵەمی دا.
بارزانی هەر لەو پەیامەدا دەڵێت، پێویستە هەموو لایەک ئەوەی لە یاد بێت، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەنیا بودجە و فڕۆکەخانەکان نین. بەڵکو کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، کێشەی (مێژویی، سیاسی، ئابووری، دەستووری و مرۆیی)ن.