نوچه‌نێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، خویندنه‌وه‌ی جیاواز هه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌رۆككۆماری عیراق بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی یاساكان.
دوێنێ سێشه‌ممه ١٣-٣-٢٠١٨، فواد مه‌عسووم، سه‌رۆككۆماری عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا پرۆژه یاسایی بودجه‌ی عێراق ره‌تكرده‌وه و ناردیه‌وه بۆ په‌رله‌مان، هه‌ر دوا به دوای په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆككۆمار، حه‌یده‌ر عه‌بادی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كه‌س ناتوانی پڕۆژه‌یاسایی بودجه ره‌تبكاته‌وه، کە په‌رله‌مان په‌سه‌ندی كردووه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، زانا ڕۆستای، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند “بۆچوونی جیاواز له نێوان یاساناسان هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا سه‌رۆككۆمار ده‌توانێ یاساكان ره‌تبكاته‌وه و بیگێڕێتەوە بۆ په‌رله‌مان یان ته‌نها ده‌توانێت یاساكان واژۆ نەکات وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك.
زانا ڕۆستایی ئاشكراشی ده‌كات و دەڵێت، بڕیاره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و تانه‌یه‌ی سه‌رۆككۆماری عیراق یه‌كلا بكاته‌وه.
زانا ڕۆستای گوتیشی، سه‌رۆككۆمار ده‌توانێت له دادگای فیدراڵی سكاڵا له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه تۆمار بكات، به‌ڵام هێشتا سه‌رۆك كۆمار په‌نای نه‌بردووه‌ته به‌ر ئه‌م ڕیككاره یاساییه.