نوچەنێت:تایبەت
ساڵانە بەهۆی هاتنی وەرزی بەهار و یادەکانی نەورۆز گەشتیارێکی زۆر، رولەهەرێمی کوردستان دەکەن. گوتەبێژی دەستەی گەشت و گورزاری هەرێم دەڵێت، وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێم، بڕی ٧٥ ملیۆن دیناری بۆ یادەکانی نهورۆزی ئهمساڵ تەرخانکردووە.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، نادر رۆستی گوتەبێژی دەستەی گەشت و گورزاری هەرێمی کوردستان، لەبارەی ئامادەکاری بۆ یادەکانی نەورۆز رایگەیاند”ئەمڕۆ سێشەممە، لە سلێمانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لەگەڵ بەرێوەبەرەگشتییەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و گەرمیان، بەڕێوەچوون و بڕی ٧٥ ملیۆن دینار بۆ چالاكییهكانی پهیوهندیدار به نهورۆزی ئهمساڵ تەرخانکراوە”.
گوتەبێژی دەستەی گەشت و گورزاری هەرێم، ئاماژە بەوەدەکات، کارکردنەکان بەو ئاراستەیەن کەژمارەیەکی زۆر گەشتیار لەخوار و ناوەڕاستی عێراق و- وڵاتی ئێران و دەوروبەر، روو لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکەن، لەوەرزی بەهاردا.