مولحم زین پیرۆزبایی لە کاضم ساهر دەکات

0

نوچە.نێت

 

هونەرمەندی لوبنانی مولحم زین، پیرۆزبایی لە هونەرمەندی بەناوبانگی عێراقی کاظم ساهر دەکات.

هونەرمەند کاظم ساهر، لە وولاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا،  ئەڵقەی هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی تونسی بەناوی سارە دەگۆرێتەوە، بەوبۆنەوە مولحم زین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی کاضم ساهر دەکات و بە ستایلی بعلبک گۆرانی پێشکەش دەکات.

مولحم رایگەیاند ” ئاشکرایە کە هونەرمەند”کاضم ساهر” هەموو ژیانی لە خزمەت  جەماوەرەکەی و هونەرەکەیدا بوە، هەموو توانای خۆی بۆ هونەر تەرخان کردوە”.

ئەو هونەرمەندە دەشڵێت” هیواخوازە ژیانی هاوسەرگیری، قەرەبوی ئەو هەموو مانوبونیە بۆ قەیصەر بکاتەوە، بەخۆشی بەردەوامی بە ژیان بدات”.

شایەنی باسە. رۆژنامە نوسی عێراقی حيد العلمانی، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فیسبوک، ئاشکرایدەکات کە هونەرمەند کاضم ساهر ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ کچیکی تونسی پێک هێناوە بەناوی سارە، قەیصەر بە چەندین ساڵ لە سارە گەورەترە و دورە لە کاری هونەریەوە” 


Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com