نوچه‌نێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له خاڵه سنوریه‌كان و بازگه‌كان پاره له گه‌شتیاران و خه‌ڵكی كاسب وه‌رده‌گیریێت و پاره‌كه‌ش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه ١٣-٣-٢٠١٨، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به پارێزگاكه كۆببێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د. غالب محەمەد، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان، سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی ئه‌نجومه‌ن رایگه‌یاند “ماوه‌ی شه‌ش مانگه به‌نده به واژووی ١٥ ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه داوای تاوتوێكردنی پرسی پارهسهند له خه‌ڵك ده‌كه‌ین له خاڵه سنوریه‌كان و بازگه‌كان، ئێستا ئه‌نجومه‌ن وه‌ڵامی داوینه‌ته‌وه و بڕیاره سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌و پرسه تاوتوێ بكات.
غالب محمد ئاماژەی بەوەدا، کە ئه‌و پاره‌یه‌ی، كه له خه‌ڵك و خاوه‌ن كاره‌كانی مه‌رز و بازگه‌كان و گه‌شتیاران وه‌رده‌گیریێت، ناگه‌ڕیته‌وه بۆ گیرفانی حكومه‌ت و نازانین چی لێدێت.
غالب محمد گوتیشی، هیوادارین سبه‌ی ئه‌نجومه‌ن بڕیارێك دەربکات ئه‌م پارهسهندنه له خه‌ڵك بوه‌ستێنێت، نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بلێن ئه‌نجومه‌ن كۆبووه‌ته‌وه كۆببینه‌وه.