نوچه‌نێت: تایبەت
به‌ڕێوبه‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به ێینمایهكانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، چه‌ند كهناكێكی ئاسمانی كوردی دادهخهێن، كه كه‌ناڵی زۆرینه‌ی لاینه‌كانی تێدایه.
مانگی رابردوو، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم، به فه‌رمانێك چه‌ندین كه‌ناڵی لۆكاڵی هه‌رێمی كوردستانی راگرت، به‌هۆی پایه‌ند نه‌بوونی ئه‌و كه‌ناڵانه به رێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و نوێنهكردنهوهی مۆڵه‌ت. هاوكات بڕیاره له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئیجرائاتانهدا چه‌ند كه‌ناڵێكی ئاسمانیش دابخرین.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، محمد گه‌ردی، به‌ڕێوبه‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بلاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به داخستنی كۆمه‌ڵێك كه‌ناڵی ئاسمانی رایگه‌یاند “بڕیاره نزیكه‌ی چوار كه‌نالی ئاسمانی كوردی دابخرێن و په‌خشه‌كانیان رابگیرێت، چونكه ئه‌و كه‌ناڵانه پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رجه‌كانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه.
محمد گه‌ردی ره‌تیشیكرده‌وه، کە داخستنی ئه‌و كه‌ناڵانه له لایه‌نێكی تایبه‌تەوه نزیكبن، بۆیه داده‌خرێن. گوتیشی “ئه‌و چوار كه‌ناڵه‌ی، كه داده‌خرێن هی چه‌ند لایه‌نێكی جیاوازه و سه‌ربه ته‌نها لایه‌نێك نین”.
له‌باره‌ی ئاشكراكردنی ناوی ئه‌و كه‌ناڵانه، کە داده‌خرێن محمد گه‌ردی گوتی، رێگه‌مان پێ نه‌دراوه ناوی هیچ كه‌ناڵێك بڵێین، كه داده‌خریت، چونكه هێشتا به فه‌رمی كتاب بۆ داخستنیان ده‌رنه‌كراوه، هه‌ركات وه‌زاره‌ت رێكاره یاساییه‌كانی ته‌واوكرد، ناوه‌كانیان به لیستێك بڵاوده‌كرێته‌وه.